پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بڵاویكردەوە، لە ئێستادا ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزیی بۆ سەرجەم مەڵبەندە تەندروستیەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان دابینكراوە، هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی نزیكترین مەڵبەند بكەن و ڤاكسینەكە وەربگرن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ڤاكسینەكە یەك ژەمە و ساڵانەیە، بۆ هەموو هاوڵاتیەك دەبێت، بەتایبەت بۆ كەسانی بە تەمەن و ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، یان ئەوانەی بە زۆریی توشی پەتای ئەنفلۆنزا دەبن.
هەروەها مناڵانی تەمەن شەش مانگ بەرەو سەرەوە دەتوانن ئەو ڤاكسینە وەربگرن.