پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەدوای ئەوەی خانەوادەی کازم فاروق و چەند پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان قسەیان لەسەر دۆخی تەندروستی کازم فاروق ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان کرد، داواکاری گشتی هاتەسەر هێڵ و کار لەسەر دۆسیەکە دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان لە ئێستادا داواکاری گشتی هاتووەتەسەر هێڵ و سەرقاڵی کۆکردنەوەی ئەو بەڵگانەیە کە لەسەر دۆخی تەندروستی کازم فاروق و هۆکاری نەخۆشکەوتنی بڵاوکرانەوە تا بتوانێت لەوڕێیەوە ڕاستییەکان ئاشکرابکات و تۆمەتباران ڕاپێچی دادگا بکات.
ئەم بەدواداچوونەی داواکاری گشتی دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی یەکشەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2022 ئەختەر خانی دایکی کازم فاروق ڕایگەیاند، کوڕەکەم ژەهرخوارد کراوە.