هێزەكانی پشتیوانی یەك و دوو دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەردوو هێزی پشتیوانی یەك و دوو، كە سەر بە هێزەكانی حەفتا و هەشتان خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

عوسمان سێدەری، جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: هەنگاوەكانی یەكخستن و رێكخستنی هێزەكانی حەفتا و هەشتا لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا بەردەوامن و هەنگاوەكان بەرەوپێشەوە دەڕوات، بەشێك لە هێزەكان خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و ئەوی دیكەشی لە رێكخستنەوەیدان.

جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان وتی: هێزەكانی پشتیوانی یەك و دوو كە لەسەروو 16 هەزار پێشمەرگەوەن و هێزێكی رێكخراون، خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە كە پێشتر سەر بەهێزی حەفتاو هەشتابوون.

وتیشی: ئەو هێزانە هێزی دژەتانك و دژە ئاسمانین و كەمترنین لەو هێزانەی لە ناو وەزارەتی پێشمەرگەدان، بەم نزیكانە ئەوانەی پێیان دەوترێت هێزەكانی حەفتا و هەشتا ئومێدمان وایە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە رێكدەخرێنەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک