پۆڵەتیک پرێس
زانیاری نوێ لەسەر تێکشکانی فڕۆکە ئۆکرانییەکە بڵاوکرایەوەو دەسەڵاتدارانی ئێران دەڵێن لەماوەی 25 چرکەدا دووجار مووشەک پێکاویەتی.
ماڵپەری سکای نیوزی عەرەبی ئەمڕۆ یەکشەممە ئاماژەی بەوە کردووە کە دوای شیکردنەوەی دوو سندوقی رەشی فڕۆکە تێکشکاوە ئۆکرانیەکە، ئەوە دەرکەوتووە کە دوو مووشەک لە ئاسماندا فڕۆکەکەی پێکاوەو ماوەی نێوانیان تەنها 25 چرکە بووە.
ئەو ماڵپەرە باسی لەوەشکردووە کە دەسەڵاتدارانی ئێران ئەوەیان ئاشکراکردووە کە هۆکاری مردنی هەموو سەرنشینەکان مووشەکی دووەم بووە کە دوای 25 چرکە لە مووشەکی یەکەم فڕۆکەکەی پێکاوە.
ئەو کەسانەی شیکردنەوەیان بۆ سندووقە ڕەشەکە کردووە ئەوەیان ئاشکراکردووە لە تەقینەوەی یەکەمی فڕۆکەکە بەشێکی زۆر لە سەرنشینەکان ژیانیان سەلامەت بووەو لە مردن ڕزگاریان دەبوو، بەڵام مووشەکی دووەم وایکردووە گشت سەرنشینەکان و ستافی فڕۆکەکە گیان لەدەستبدەن و تەواوت فڕۆکەکە بتەقێتەوە.
سەرۆکی رێکخراوی فڕۆکەوانی ئێران باسی لەوە کردووە کە تەواوی زانیارییەکانیان لەڕێگەی مانگی دەستکردەوە وەرگرتووەو تۆماری دەنگیشی لەگەڵدایە، لە مانگی تەمموزی رابردوو زانیارییەکانیان ناردووە بۆ فەرەنسا بۆ خوێندنەوەی راپۆرتی سندووقە ڕەشەکە.
لەماوەی رابردوودا تاران ئاشکرایکرد کە بەهۆی هەڵەیەکەوە ئەو فڕۆکە ئۆکرانییە لە ئاسماندا تەقیوەتەوەو کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام ئەمڕۆ یەکشەممە ئاشکرایانکرد کە بەهۆی دوو مووشەکەوە ئەو فڕۆکەیە تێکشکاوە.
بهرهبهیانی 8ی مانگی یەکی ئەمساڵ، فڕۆكهیهكی وڵاتی ئۆكرانیا دوای فڕینی له فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی “ئیمام خومهینی”، به 176 سهرنشینهوه كهوته خوارهوه، سهرجهم سهرنشینهكانیشی گیانیان لهدهستدا