پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەگوێرەی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی هەرێم، لەمڕۆ و رۆژانی داهاتوودا، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە و هیچ ئەگەرێکی بارانبارینیش نیە.
ئەمڕۆ هەینی، 1ـی کانوونی یەکەمی 2023، دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردا دەبێت و پلەکانی گەرا بەنزیکەیی یەک پلە بەرزتردەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
هاوکات، سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەممە، دەستەی کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، سبەی شەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلە بەرزتردەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بەپلەی سیلیزی:
هەولێر : 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 18 پلەى سیلیزى
دهۆک : 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 17 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 21 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 12 پلەى سیلیزى
سۆران : 16 پلەى سیلیزى