دادگای باڵا تەسلیمکردنەوەی بارەگای ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک بە پارتی رادەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌پێناو به‌رژوه‌ندی گشتی و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و ئارامی شاری كه‌ركوك بڕیاریدا به‌راگرتنی تەسلیمکردنەوەی باره‌گای فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ركوك به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان.

له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵایه‌كی یاسایی به‌ ژماره‌ (213)، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕ‌یاریدا به‌ راگرتن و تەسلیمکردنەوەی باره‌گای فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ركوك به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌رژوه‌ندی گشتی و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و ئارامی شاری كه‌ركوك.
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عێراقدا هاتووه‌: تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و سكاڵا یاساییه‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌ رێکاری تەسلیمکردنەوەی بارەگاکە بە پارتی راده‌گیرێت.

چەند رۆژێکە پشێوی و نائارامی لە شاری کەرکوک روویداوە و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ مەرامی سیاسی و شەڕی بارەگا ناڕەزاییەکانی قۆستەوە و بووە هۆکاری ئاڵۆزی زیاتر و شەهیدبوونی چوار گەنج و برینداربوونی زیاتر لە 15 کەس.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا