وەزیرێكی دیكەی حكومەتی عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

پۆڵەتیك پرێس:
وەزیری پەیوەندییەكانی حكومەتی عێراق، كە بە سەردانێكی فەرمی لە وڵاتی ئوردونە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.

ئەمجەد عەزایلە، وەزیری كاروباری راگەیاندنی ئوردن رایگەیاند، ئەركان شیبانی وەزیری پەیوەندییەكانی حكومەتی عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، ئەوەش دوای ئەوەی لەكاتی سەردانكردنی وڵاتەكەیان لەرۆژی هەینیدا پشكنینی بۆ كراوەو رۆژی دووشەممە ئەنجامی پشكنینەكە بەپۆزەتیڤ گەڕاوەتەوە.

وەزیری راگەیاندنی ئوردن راشیگەیاند، ئەركان شیبانی لە وڵاكەیان چاودێری دەكرێت و گرنگی بە باری تەندروستی دەدرێت، هەموو ئازادییەكیشی هەیە لەوەی لە وڵاتەكە چارەسەر وەربگرێت، یاخود دەگەڕێتەوە عێراق.

ئەركان شیبانی دووەم وەزیری حكومەتی عێراقە، كە تووشی كۆرۆنا دەبێت ئەوەش دوای ئەوەی حەسەن نازم وەزیری رۆشنبیری تووشی كۆرۆنا بوو لەمانگی رابردووداو دواتر چاكبوونەوەی خۆی راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا