مەسعود بارزانی دەستپێشخەری بۆ دۆخی سیاسی عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێبین سەلام بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکات مەسعود بارزانی دەستپێشەخەری بۆ دۆخی چەقبەستووی عێراق دەکات.

ڕێبین سەلام بە وێبسایتی سومەریەی ڕاگەیاندووە، دەستپێشخەری لە لایەن مەسعود بارزانییەوە کاریگەری گەورە لەسەر بارودۆخی سیاسی عێراق و بناغەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق دەبێت، بەپێی ئەو ئەزموونانەی پێشووتر هەیبووە.

هاوکات لە ماوەی ڕابردوودا سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، هاوپەیمانی سێ قۆڵی کە سەدر و حەلبوسی و بارزانی پێکیان هێناوە، هەر بارودۆخێکی نەخوازراو لە عێراق ڕوو بدات ئەوان لێی بەرپرسیارن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا