تەرمی ئەلێکسی ناڤالنی رۆژی هەینی بەخاکدەسپێردرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەلێکس ناڤالنی، رەخنەگر و بەرهەڵستکاری دیاری سەرۆکی رووسیا کە هەفتەی پێشوو لە زیندانێکی وڵاتەکەی گیانی لەدەستدا، رۆژی هەینی تەرمەکەی لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا بەخاکدەسپێردرێت.

کیرا یارمیش، هاوسەری ئەلێکسی ناڤالنی کۆچکردوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، بانگەوازێکی بۆ بەڕێوەچوونی پرسەی هاوژینەکەی بڵاوکردووەتەوە و داوای لە کەسە نزیکەکانی کردووە بەشداری پرسەکەی بکەن.

لەوکاتەوەی هەواڵی مردنی ناڤالنی لە رۆژی 16ـی شووباتی ئەمساڵ لە زیندانێکی رووسیا بڵاوبووەتەوە، بابەتی مردنەکەی بووەتە پرسێکی گەرم لە میدیا جیهانی و ناوخۆییەکانی رووسیا و خەمڵاندنەکان بۆ ئەوە دەچن کە مۆسکۆ نایەوێت پرسەی گەورە بۆ رەخنەگرە سەرسەختەکەی ڤلادیمیر پووتن رێکبخات.

بە ووتەی خێزانەکەی ناڤالنی، هەڕەشەی ئەوە لە خێزانەکەی کراوە کە ئەگەر پرسەکەی نهێنی و تایبەت نەبێت ئەوا تەرمەکەی رادەستی کەسوکارەکەی ناکەنەوە.

هاوژین و خێزان و هاوڕێکانی ئەلێکسی ناڤالنی رووسیا بە کوشتنی رەخنەگر و ئۆپۆزسیۆنەکەی پووتن تۆمەتبار دەکەن، هەرچەندە پێشتر ناڤالنی لە هەوڵێکی ژەهرخواردکردن رزگاری بوو لە ساڵی 2020، بەڵام پاش وەرگرتنی چارەسەر لە ئەڵمانیا و گەڕانەوەی بۆ رووسیا، بەچەندین تۆمەتی جۆراوجۆر خرایە زیندان و لە رۆژی 16ـی ئەم مانگە لە زیندان گیانی لەدەستدا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا