پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سهرۆكایهتی بەڕێوەبەردنی كارهسات و باری لهناكاو نوێترین ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی باکووری کوردستان و تورکیای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تا ئێستا 31 هەزار و 643 کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی نوێترین ئاماری سهرۆكایهتی بەڕێوەبەردنی كارهسات و باری لهناكاو، تا ئێستا بەهۆی بومەلەرزەکەوە 31 هەزار و 643 کەس گیانیان لەدەستداوە و 158 هەزار و 165 کەسیش بریندارن.
ئەوەش هاتووە، لەدوای بومەلەرزەکانی ڕۆژی 6ی ئەم مانگە، دوو هەزار و 724 زەمینلەرزەی دیکە ڕوویانداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەی ئەو تیمانەی لە وڵاتانی دەرەوە بۆ هاوکاری روویان لە تورکیا کردووە گەیشتووەتە نۆ هەزار و 793 کەس. هاوکات، 35 هەزار و 495 کارمەند سەرقاڵی هەڵدانەوەی داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکان و ڕزگارکردنی خەڵکەکەن.