پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینیەكانی ڕەوشی كەشوهەوا بۆ ڕۆژانی جەژن ئاشكرادەكات و بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی هەرێم بێت، لەڕۆژانی جەژنیشدا بارانبارین بەردەوامدەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینیەكانی بۆ كەش وهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی هەرێم بڵاوكردۆتەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەورو هەوری تەواودا دەبێت، ئەگەری بارانبارین هەیە لە هەندێك كات نمە باران لەهەندێك كاتیشدا پچڕ پچڕ دەبێت، هاوكات لەهەندێك ناوچەش تۆزێكی كەم دەبێت، خێرایی با لەنێوان 10 ـ 20 كیلۆمەتر دەبێت لەكاتژمێرێكدا.
ئاشكراشیكردووە، سبەینێ دووشەممە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ئاسمان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی كەمێك باران لە هەندێك ناوچە.