سەرۆکی پارتێکی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا لە زیندان گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی پارتێکی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا و گەورەترین رەخنەگری ڤلادیمیر پووتن لە تەمەنی 47 ساڵیدا لە زیندان گیانی لەدەستدا و تا ئێستا هۆکاری مردنەکەی ئاشکرا نەکراوە.
ئەلێکسی ناڤالنی، سەرکردەیەکی دیاریی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا بوو، کە بەوە ناسرابوو کە کەسێکی زۆر توند و ئاشکرابوو لە رەخنەگرتن و تۆمەتبارکردنی ڤلادیمیر پووتن، سەرۆکی رووسیا بە تێوەگلانی لە دۆسیەی گەندەڵی.

ناڤالنی لە زیندانی IK-3 لە هەرێمی یامالۆ نێنتێس لە باکووری رۆژئاوای مۆسکۆ زیندانیکردبوو، بەووتەی چاودێرانی زیندانەکە، یاڤانلی لەپاش ئەوەی بۆ ماوەی چەند خولەکێک پیاسەی کردووە، هەستی بە “نائارامی” کردووە و دواتر لەهۆش خۆی چووە و گیانی لەدەستداوە.

لە بەیاننامەیەکی ئیدارەی بەندیخانەکە کە پاش مردنی سەرکردە ئۆپۆزسیۆنە بەناوبانگەکەی رووسیا بڵاوکراوەتەوە هاتووە، “تیمی تەندرووستیی زیندانییەکە راستەوخۆ گەیشتنە لای زیندانیکراوەکە و هەموو رێکارێکی پێویستیان بۆ ئەنجامدا، بەڵام ئەمانە سوودیان نەبوو، پزیشکەکانی ئەمبووڵانسەکە مردنی زیندانیکراوەکەیان پێ راگەیاندین.

هۆکاری مردنەکە تا ئێستا بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بەشی خزمەتگوزاری زیندانییەکە ئاشکرایکردووە، کە ناڤالنی ماوەیەک بەر لە ئێستا بەدەست نەخۆشیی بەخۆراکی و چەند گرفتێکی دیکەی تەندرووستییەوە ناڵاندوویەتی، ئەمەش بەهۆی مامەڵەی خراپ لەگەڵیدا لە زیندانەکە.

ناڤالنی، سەرکردەی پارتێکی سیاسیی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا بوو بەناوی FBK و سەرۆکایەتیی چەندین خۆپشاندانی شەقامی رووسیای کرد دژی دەسەڵاتی ڤیلادیمیر پووتن لەنێوان ساڵانی 2011 بۆ 2013، سەرەنجام لە ساڵی 2013 و لە بەشداریکردنیدا لە هەڵبژاردنی شارەوانیی مۆسکۆ، توانی رێژەی %27ـی دەنگەکان بەدەستبهێنێت.

ئەلێکسی ناڤالنی بە رەخنەگرێکی سەرسەختی پووتن دادەنرا و زۆرجار سەرۆکی رووسیای بە “شێت” ناوبردووە، هەروەها دەیوت “زۆربەی ئەو پیاوانەی لە کۆشکی کریملین کاردەکەن، گەندەڵ و دزن”.

ئەلێکسی ناڤانلی لە ساڵی 2020 پاش ئەوەی چەند نیشانەیەکی مەترسیدار لە جەستەیدا دەردەکەوێت و گوومان دەکرێت ژەهرخوارد کرابێت، بۆ وەرگرتنی چارەسەر دەچێت بۆ ئەڵمانیا و لەکاتی گەڕانەوەیدا، بەتۆمەتی سەرپێچیکردن و پشتگوێخستنی یاساکانی ئازادکردنی بە کەفەلەت، دەستگیردەکرێت و لە دادگا چەندین تۆمەتی بەسەردا ساخدەکرێتەوە کە کۆی گشتیی سزاکان دەگاتە نزیکەی 30 ساڵ زیندانیکردن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا