پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەدوای هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی ئێران بۆسەر بارەگای حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان داوای مانگرتنی سەرتاسەری دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد و داوای کرد مانگرتنی گشتی ڕابگەیەنن.
لەلایەکی دیکەوە لە بەلوچستان و زاهیدان داوا دەکرێت ئێوارەی ئەمڕۆ هاووڵاتیان بڕژێنەسەر شەقامەکان و ڕاپەڕینی سەرتاسەری ئەنجام بدرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممەوە ئێران بەبیانووی بوونی بارەگا و بنکەی حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەچڕی دەستی بە بۆردومانکردنی ناوچەکانی کۆیە و زڕگوێز و پردێ و ناوچە سنوورییەکانی برادۆست کردووە، هەر بەهۆی ئەو هێرشانەوە چەندین هاووڵاتی و منداڵی سڤیل بوونە قوربانی.