ئەمریکا بە ستراتیژێکی نوێ ناوچەی سەوز دەپارێزێت

پۆڵەتیک پرێس

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بڕیاری تەرخانکردنی بڕی 20 ملیۆن دۆلاریدا بۆ زیاتر پاراستنی لایەنی ئەمنی ناوچەی سەوز لە بەغدا.

رۆژی شەممە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بە راگرتنی ئەو پلانەی حکومەتی عێراق کرد لەبارەی کردنەوەی ناوچەی سەوز لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت.

لە بەیاننامەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکادا هاتووە، بڕێک لەو پارەیە تەرخان دەکرێت بۆ تیمێک لە ئەندازیارانی شارستانی تا خوێندنەوەیەکی ورد بۆ خاڵەکانی چوونەژوورەوەی ناوچەی سەوز بکەن و پلان بۆ دروستکردنی دەروازەی نوێ لە ناوچەی سەوز دابنێن.

ناوچەی سەوز دەکەوێتە ناوەڕاستی بەغدای پایتەختی عێراق و چەندین بارەگای حکومەت و پەرلەمان و سەرۆک کۆمار و وەزارەتە دیارەکانی تێدایە، هاوکات بارەگای نێردە دیبلۆماسییەکانی وڵاتانی بیانی و نەتەوەیەکگرتووەکان و باڵیۆزخانەی ئەمریکاش لەخۆدەگرێت.

ساڵی 2018، دەسەڵاتدارانی عێراق بڕیاریاندا بەشێوەی بەش بەش، دووبارە دەرگاکانی ناوچەی سەوز بەڕووی هاوڵاتیاندا بکەنەوە، بەڵام لەدوای خۆپیشاندانەکانی عێراق دووبارە ناوچەی سەوز بەڕووی هاوڵاتیاندا داخرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا