لە شاری کەرکوک تۆڕێکی تیرۆرستی دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی سەر بە وەزارەتی عێراق ڕایگەیاند، لە شاری کەرکوک تۆڕێکی تیرۆرستی دەستگیر کردووە کە پشتیوانی لۆجستیان پێشکەشی داعش کردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی هەواڵگری عێراق، ئەو تۆڕە لە شەش کەس پێکهاتوون و سەر بە گروپە چەکداریی اعش بوون.”

ئاماژەی بەوەش کردووە، “تۆڕەکە لە چوارچێوەی مەفرەزەکانی پشتیوانی لۆجستی و دابین کردنی خۆراک بۆ داعش کاریان کردووە”.

هەواڵگری عێراق باسی لەوەش کردووە، “ئەو تۆڕە سەرەڕای هاوکاری داعش، لە ئەنجامدانی کاری تیرۆرستیش تێوەگلاون”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا