عێراق 11 تەن هاوکاری جۆراوجۆری بۆ فەڵەستین ڕەوانەکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مانگی سوری عێراقی، زیاتر لە 11 تەن هاوکاری جۆراوجۆری خۆراک و فریاگوزاری لەڕێگای فڕۆکەوانی سوپاوە بۆ مانگی سوری میسر لە شاری عەریش ڕەوانەکرد، وەک ئامادەکارییەک بۆ گەیاندنی بە مانگی سوری فەڵەستین.

ئەمڕۆ سێشەممە21ی تشرینی دووەم، مانگی سوری عێراقی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،” ناردنی هاوکاری بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و ژمارەیەک دامەزراوەی حکومی بەڕێوەدەچێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، ناردنی هاوکاری لەچوارچێوەی هەڵمەتی پاڵپشتیکردنی بەردەوامی عێراق دێت لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە، لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، بەمەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاری و پاکێجی فریاگوزاری بۆ کەمکردنەوەی ئەو قەیرانە مرۆییەی ڕووبەڕووی فەڵەستین بووەتەوە.

لەڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمەوە شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەستیپێکردووە و تا ئەمڕۆ بەردەوامی هەیە، بەهۆیەوە قوربانییەکەی زۆر کەوتووەتەوە و فەڵەستین ڕووبەڕووی قەیرانی مرۆیی و نەمانی سووتەمەنی بووەتەوە، هەروەها کەرتی تەندروستیش لەو ناوچەیە بەشێوەیەکی بەرچاو زیانی پێگەیشتووە و ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشخانەکان لەکارکەوتوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا