پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆمپانیای ماس گروپی عێراقی وێستگەی کارەبای ڕۆمانی (Mntia TPP) بە زیاتر لە 91 ملیۆن یۆرۆ کڕییەوە و پلان دادەنێت بەبڕی ملیارێک یۆرۆ وەبەرهێنان لە وێستگەکەدا بکات.
بەگوێرەی بڵاوکراوەی سی نیوز، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا کۆمپانیای ماس گروپ کە کۆمپانیایەکی عێراقییە لە ڕۆمانیا هەستا بە کڕینەوەی وێستگەی کارەبای مینتیای ڕۆمانی (TPP) لە کۆمەڵەی هونیدوارا بۆ وزە (CEH) بەرامبەر بە 91.2 ملیۆن یۆرۆ.
لەلایەکی دیکەوە ئەندامێکی کۆمپانیای ماس گروپ ئاماژەی بەوەکرد، لەماوەی چەند ساڵی داهاتوودا پلان هەیە بەبڕی ملیارێک یۆرۆ وەبەرهێنان لە وێستگەکەدا بکرێت.
وێستگەی مینتیا بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا نۆ کیلۆمەتر دوورە لە شاری دیفا لە ناوەڕاستی ڕۆژئاوای ڕۆمانیا و لە ساڵی 2019 کەوتە حاڵەتی مایەپووچبوونەوە.