ئەمڕۆ یەکێتی لە هەولێر کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەرپەرشتی دوو کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بکات لە هەولێر.

ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی ئابی 2023، کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ، مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەسەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە شاری هەولێر کۆدەبێتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژ، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیش لە هەمان شار کۆدەبێتەوە.
ستران عەبدوڵا، لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەوبارەیەوە رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی دا، گفتوگۆ لەبارەی ئەو رێکار و میکانیزمانە دەکرێت کە کۆمسیۆنی باڵای پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی دەیخاتەڕوو.

کۆمسیۆنی باڵای پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێکدێت لە مەکتەبەکانی هەڵبژاردن و رێکخستن و مەڵبەندی دیراسات و ناوەندی کاروباری یاسایی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان.

لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو، کە هەڤاڵ تەلار لەتیف بە وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی دەستنیشان کراوە، و هەر ئەویش بۆچوونە فەرمییەکانی یەکێتی لەبارەی کۆنگرەوە دەخاتەڕوو.

لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەكێتی کە هەفتەی رابردوو لە شاری کەرکووک بەڕێوەچوو، بڕیار لەسەر بەستنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان درا، لەم بارەیەوە ستران عەبدوڵا، لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، بە بڕیاردان لەسەر دیاریکردنی وادەی بەستنی کۆنگرەی داهاتووی یەکێتی، خەونی سەرۆک مام جەلال بەدی هات، کە پێداگری دەکرد لەسەر بەڕێوەچوونی کۆنگرەکانی یەکێتی لە کات و ساتی خۆیدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا