پنتاگۆن: کەشتی نیمیتز لە کەنداو دەمێنێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا “پنتاگۆن”رایگەیاند، کەشتی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس نیمیتز لە ئاوی کەنداودا دەمێنێتەوە.

لەوبارەیەوە پنتاگۆن باسی لەوە کرد، لەدوای هەڕەشەکانی ئەم دواییانەی ئێران و لەسەر رۆشنایی مەترسییەکانی، کەشتی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس نیمیتز لە ئاوی کەنداودا دەمێنێتەوە.

هەفتەی رابردوو، میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، کریستۆفەر میلەر وەزیری بەرگری ئەمریکا، فەرمانیداوە بە گەڕاندنەوەی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکە بۆ ئەمریکا.

لەوبارەیەوە، چەند بەرپرسێکی ئەمریکی ئاماژەیان بەوە کرد، ئەم هەنگاوەی کریستۆفەر میلەر لە چوارچێوەی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ئەمریکادا دێت لەگەڵ تاران.

لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی رابردووەوە، کەشتی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس نیمیتز لە ئاوی کەنداودا دەستی بە گەڕی سەربازی کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا