ڕەوتی حیکمە وادەی دەنگدان بە حکومەتی نوێی عێراق ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی ئاشکرای کرد، پێشبینی دەکرێت سێشەممەی داهاتوو دەنگ بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بدرێت.

ئەمڕۆ شەممە ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا بەفەرمی ڕۆژی دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەستنیشان نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوکە ئەنجامبدرێت.

جەختی لەوەش کردەوە، ڕەوتی سەدر ئامادە نییە بە هیچ شێوەیەک بەشداری لە حکومەتی نوێی عێراقدا بکات.

پێشتریش ڕۆژی هەینی سیپان عەزیز، ئەندام پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، شەممە کۆبوونەوەی تایبەت بە دەنگدان بە حکومەتی نوێی عێراق ئەنجام نادرێت و ڕەنگە بکەوێتە دووشەممە یان سێشەممەی داهاتوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا