سەفین دزەیی: پرسی نەخشەی كوردستانمان لەگەڵ توركیا چارەسەر كردووە

پۆڵەتیك پرێس
بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان چارەسەركردنی پرسی نەخشەی كوردستانی گەورەی لەگەڵ توركیا راگەیاند.

سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم دەڵێت” دانانی نەخشەی كوردستان لەسەر پول، پرۆژەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان نییە، لە نەریتی ھەموو جیھاندایە بۆ یادكردنەوەی بۆنەیەكی تایبەت یان لە سەردانێكی گرنگدا پولی یادگاری چاپدەكرێت”.

دەشڵێت ” بابەتی نەخشەكە چەندین ساڵ لەمەوبەر چەندجارێك خراوەتەڕو و بابەتەكەش چارەسەركراوە، حكومەتی ھەرێم سیاسەتەكانی ڕوون و ئاشكران”.

دزەیی جەختدەكاتەوە، چاپكردنی پول چەند رێكار و یاسای تایبەت بەخۆی ھەیە و پێویستی بە بڕیاری حكومەت ھەیە، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنیش، هیچ بڕیارێكی لەبارەی ئەو دیزانانەی هەیە نەداوە.

بە بۆنەی سەردانی پاپا فرانسیس بۆ هەرێمی كوردستان و بەتایبەت هەولێر، چەند گرافیك دیزاینەر، دیزاینی تایبەتیان بۆ دروستكردنی پولی یادگاری وەك دیاریی پێشكەش وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن كرد بەمەبەستی چاپكردنیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا