عێراق 10 ملیۆن لیتر سوتەمەنی رەوانەی غەززە کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عێراق لە رێی بەندەری سینای میسرەوە، بڕی 10 ملیۆن لیتر سوتەمەنی وەک ھاوکاری رەوانەی غەززە کرد.

یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، کەشتییەکی پڕ لە گازیان کە بڕەکەی 10 ملیۆن لیتر بووە، لەڕێی بەندەری سیناوە ڕەوانەی غەززە کردووە.

وتیشی، ئەو بڕە سوتەمەنییە بۆ خەڵکی غەززە نێردراوە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە گەمارۆی توندیان خراوەتەسەر و جەختی لەوەشکردەوە بەردەوام دەبن لە گەیاندنی ھاوکاری زیاتر.

بەوتەی یەحیا رەسوڵ، ناردنی ئەو کەشتییە گازە بە ھەماھەنگی تەواو بووە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای میسر و مانگی سور و ھەواڵگری و وەزارەتی بازرگانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا