ئێران بوونی بنكەی ئەتۆمی لە مەریوان رەتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێران دانانی بنكەی ئەتۆمی لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان رەتدەكاتەوە و دەڵێت، رەنگە ئیسرائیل یۆرانیۆمی لەو شوێنە بڵاوكردبێتەوە و بەڵگەكانی دابێتە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم.

رێكخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وەڵامی فەرمی ئەو وڵاتە بە راپۆرتی سكرتێری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەبارەی بوونی چالاكیی ئەتۆمی لە سێ بنكەی وەرامین و تورقوزئاباد لە تاران و مەریوان لە پارێزگای سنەی بڵاوكردەوە.

ئێران بوونی بنكەی ئەتۆمی لەو سێ شوێنە رەتدەكاتەوە و دەڵێت، بوونی گەردیلەی یۆرانیۆم لەو شوێنانە نیشانەی بوونی ماددەی ئەتۆمی نییە و هێشتا لێكۆڵینەوەكانیان لەبارەی هۆكاری بوونی ئەو گەردیلانە لەو شوێنانە بە ئەنجامێك نەگەیشتووە، بۆیە رەنگە دەستێكی دەرەكی ئەو كارەی كردبێت.

لەبارەی بوونی بنكەی ئەتۆمی لە مەریوان، رێكخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران دەڵێت، ئاژانس دوو وێنەی لە شوێنێك داوەتە ئەو وڵاتە و دەڵێت، بنكەی ئەتۆمییە لە مەریوان، بەڵام ئەو شوێنە چەند دەیە پێشتر بۆ دەرهێنانی جۆرە گڵێكی تایبەت كە ناسووتێت بەكارهاتووە و كۆمپانیایەكی بیانی كاری تێدا كردووە.

لە راپۆرتی سكرتێری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمدا ئاماژە بەوەكراوە، ئێران لە بنكەیەكی ئەتۆمی لە مەریوان تاقیكردنەوەی تەقینەوەی كردووە وەكو ئامادەكاری بۆ بەكارهێنانی گەردیلە ئاشكراكراوە ئەتۆمییەكانی نوترۆن كە بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆم بەكاردێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا