بەڕێوەبەری باج: ئەوەی باج نەدات دەیدەین بە دادگا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری باج لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە رێگەی ئەنجامدانی چاكسازییەوە لە بواری باجدان هەنگاوی باش نراوە و داهاتی باج بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، كە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، چوارقات زیاد بووە.

دكتۆر كەمال وەرتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە، لە چوارچێوەی چاكسازییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كاری زۆر باشیان ئەنجام داوە، بۆ ئەوەی ئەوانەی باجیان نەدەدا بە تایبەت كۆمپانیا گەورەكان، باج بدەن، بۆیە ئێستا زیاتر كار دەكەن بۆ ئەوەی باج لە كۆمپانیا گەورەكان وەربگرن، كە داهاتیان زۆرە.

وەرتی وتیشی، ئێستا چاوپۆشی لە هیچ كەس و كۆمپانیایەك ناكرێت خۆی لە باجدان بدزێتەوە، بۆیە ئەوەی باج نەدات ئێمە دەیدەینە دادگا و ئەو كارەشمان كردووە، هەر ئەمەش وای كردووە ئێستا داهاتی باج زیاد بێت، بە جۆرێك داهاتی باج لە هەرێمی كوردستان بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو چوارقات زیادی كردووە.

باسی لەوەشكرد، بەردەوام دەبین لە كاركردن بۆ ئەوەی لە ڕێگەی باجەوە داهات لە هەرێمی كوردستان زیاد بێت، چونكە ناكرێت هیچ كۆمپانیایەك خۆی لە باجدان بدزێتەوە و ئەوەی ئەو كارە بكات، رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگرینە بەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا