دادگای باڵا لەبارەی سكاڵایەک لەسەر یاسای هەڵبژاردنی هەرێم کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە سکاڵایەک لەسەر ماددەکانی یاسای ھەڵبژاردنی ھەرێم کۆببێتەوە، رۆژی دوو شەممەش لەسەر دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆدەبێتەوە.

بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رۆژی یەکشەممە 3-12-2023 سەبارەت بە سکاڵایەکی نەجیب شەمعون ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و زیاد جەبار ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە کە داوایان کردوە، دادگای فیدراڵی بڕیار بدات لەسەر ماددەکانی 1 و 9 و 15 و 22 و 36 لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تایبەت بە پێکھاتەکان و دیاریکردنی بازنەکانی ھەڵبژاردن.

ھەر بەپێی خشتەی دانیشتنەکان، بڕیارە رۆژی دووشەممە 4-12-2023 دادگای فیدراڵی، سەبارەت بە سکاڵایەکی نەجاح حەسەن ئیبراھیم کاندیدی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆببێتەوە، کە لە سکاڵاکەیدا داوایکردووە، کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن پابەند بکرێت بە دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە پارێزگای کەرکوک تا ئەو کاتەی وردبینی لە لیستی تۆماری دەنگدەراندا دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا