پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەسرور بارزانی رایگەیاند: گەندەڵی لە كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە و لەڕووی گەندەڵیەوە لە زۆر وڵاتی ناوچەكە باشترین
لە میانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی (سكای نیوز) مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، گەندەڵی لە كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە و لەڕووی گەندەڵیەوە لە زۆر وڵاتی ناوچەكە باشترین.
دەربارەی هۆكاری كۆچی هاووڵاتیانی هەرێمیش وتی: هیچ كەس كوردستانی جێ نەهێشتوە بە هۆكاری گەندەڵی، كۆچبەران هەزاران دۆلاریان خەرجكردوە بۆ گەیشتن بە بیلاروسیا.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له باره‌ی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كاربوو، وتی: “وه‌ك ده‌زانیت، هه‌موو ئیداره‌یه‌ك چوار ساڵ كار ده‌كات پێش ئه‌وه‌ی بگاته هه‌ڵبژاردن، به‌و هیوایه‌ی له‌و چوارساڵه‌دا هه‌ندێك پێشكه‌وتن له بواری گه‌شه‌سه‌ندنی ناوچه‌كه به‌ده‌ستبهێنێت له‌پاڵ دابینكردنی ئاسایش و گه‌شه‌ی ئابووری، به‌داخه‌وه له كاتی ده‌ستبه‌كاربوونمان ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا و نرخی نه‌وت دابه‌زی، په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ به‌غدا باش نه‌بوون، داهات كه‌مبوویه‌وه”.
سه‌رۆكی حكومه‌ت له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداوه وتی: “به سرووشتی حاڵ په‌یوه‌ندییه‌كان باشبوون به‌ڵام هێشتا كێشه‌كانی نێوانمان به ته‌واوی چاره‌سه‌ر نه‌بوون، بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ حكومه‌تی به‌غدا هیچ پاره‌یه‌كی بۆ كوردستان نه‌ناردووه، كوردستان پێویست بوو، قه‌رز له بازرگانانی نه‌وت و خه‌ڵكی خۆمان و ته‌نانه‌ت بانكی ناوه‌ندی عێراقیی بكات، ئه‌مه‌ش بووه هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزێكی چه‌ند ملیار دۆلاری و ئه‌و قه‌رزانه به میرات بۆمان مانه‌وه و ئێمه‌ش رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگه‌كانی كۆرۆنا و په‌ككه‌وتنی بازرگانی و داڕمانی نرخی نه‌وت بووینه‌وه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش بوونه هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانین هه‌نگاوی خێرا به‌ره‌و پێشكه‌وتن بنێین و توانیمان خۆڕاگر بین و ئه‌ركی خۆمان له پێدانی مووچه جێبه‌جێ بكه‌ین”.