عێراق و قەتەر دەست بە بازرگانی نێوانیان دەکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵێوزی عێراق لە قەتەر ڕایگەیاند، عێراق دەیەوێت دەست بە بازرگانیکردن بکاتەوە لەگەڵ قەتەر.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئەیلولی 2021، عومەر بەرزنجی باڵێۆزی عێراق لە قەتەر وتی، وڵاتەکەی دەیەوێت دەست بە جوڵەی بازرگانی بکاتەوە لەگەڵ قەتەر، دوای ئەوەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەستێندرابوو.

بەرزنجی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ مستەفا شێخ عەبدولرەحمان سەرۆکی فیدراسیۆنی هەناردەو هاوردەی کوردستان وتی، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە هۆی کۆسپ خستنە سەر بازرگانی نێوان قەتەر و هەرێمی کوردستان هەوڵدەدەین بەم زووانە دەست بە بازرگانی کردن بکەینەوە.

باڵێۆزەکە داوای لە سەرۆکی فیدراسیۆنی هاوردەو هەناردەی هەرێم کرد، لەگەڵ قەتەر خۆیان بگونجێنن بۆ ئەنجامدانی چالاکیە بازرگانیەکان، بە ئامادەبوونی لیژنەی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا.

بەرزنجی جەختی لەوەش کردەوە، قەتەر پێویستی هەموو بەرهەمێکی کشتوکاڵی هەیە کە لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەرهەم دەهێنرێت، چونکە بازاڕی قەتەر سنوردارە لەگەڵ بازاڕەکانی دەرەوە بۆ بەدەست هێنانی ئەو بەرهەمانە.

باڵێۆزی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، کە عێراق و هەرێم توانای هەناردەکردنی بەرهەمەکانیان هەیە لە ڕێگەی گەستی ئاسمانیەوە بەڵام، ناکرێت هەموو هەناردەکان لە ڕێگەی گەشتی ئاسمانیەوە بێت.

ئاماژەی بەوەشدا، کە قەبارەی بازرگانی لە نێوان قەتەر و عێراق لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، زیاتر بووە لە 226ملیۆن ڕیالی قەتەری لە ساڵی 2018بەرزبۆوە بۆ 72ملیۆن دۆلار، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵاتدا وەستا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا