چین یەکەم مانگی دەستکردی 6G دەنێرێتە بۆشایی ئاسمان

پۆڵەتیک پرێس

چین بە سەرکەوتوویی یەکەم مانگی دەستکردی ئەزموونی بە تەکنەلۆجیای نەوەی شەشەم 6G لە جیهاندا ناردە خولگەی خۆی لە بۆشایی ئاسمان.

میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە، ناوەندی تایوان بۆ ناردنی مانگە دەستکردەکان لە کەرتی شانسی لە باکوری چین بەمەبەستی تاقیکردنەوەی توانا نوێکانی تەکنەلۆجیای نەوەی شەشەم 6G مانگێکی دەستکردی ناردە خولگەکەی.

ئەوەش هاتووە، ئەم تەکنەلۆجیا نوێیە دەبێتە هۆکارێکی سەرەکی پەیوەندییەکانی نەوەی شەشەم کە بەمەبەستی چاودێریکردنی کارەسات و سوتانی دارستانەکان سودی لێوەردەگیرێت.

لەوبارەیەوە، شو یانگ شینگ لە ئەکادیمیای چین بۆ ئەندازیاری رایگەیاند، ئەم مانگە دەستکردە یەکەمین تاقیکردنەوەی تەکنەلۆجییە بۆ جێبەجێکردنی لەرەلەری تێراهێرتز لە پەیوەندییەکانی بۆشایی گەردوون.

وا پێشبینی دەکرێت ئەم تەکنەلۆجیایە ١٠٠ هێندەی تەکنەلۆجیای نەوەی پێنجەم 5G خێراتر بێت کە دەبێتەهۆی بەدیهێنانی پەیوەندی دوورمەودا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا