پۆڵه‌تیك پرێس:
دكتۆر ئه‌نتۆنی فاوچی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی نیشتمانیی ئه‌مریكا بۆ نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان واده‌ی به‌رده‌ستبوونی ڤاكسینی كۆرۆنای ئاشكراكرد.
دكتۆر ئه‌نتۆنی فاوچی كه یه‌كێك له‌و پزیشكه به‌ناوبانگانه‌ی ئه‌مریكا ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه له ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌نوێترین لێدوانی‌دا ڕایگه‌یاند، “تا كۆتایی ئه‌مساڵ ڤاكسینی كۆرۆنا به‌رده‌ست ده‌بێت”.
ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه كۆمپانیای فایزه‌ر ڕایگه‌یاند، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌ریخستووه 90%ی خۆبه‌خشه‌كان ئاماژه‌ی ئه‌رێنییان لێ به‌ده‌ركه‌وتووه، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی ڕایگه‌یاند، به به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه ڕێڕه‌وی كۆرۆنا ده‌گۆڕێت.
دكتۆر فاوچی وتیشی، ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كۆمپانیای فایزه‌ر بۆ ڤاكسینی كۆرۆنا به‌ده‌ستیهێناوه “كارێكی گه‌وره‌یه”.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕه‌خنه‌ی له‌شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی فاوچی له‌گه‌ڵ كۆرۆنا ده‌گرت و هه‌ڕه‌شه‌ی دورخستنه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی ده‌كرد له‌دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، به‌ڵام فاوچی له‌وباره‌یه‌وه وتی، له‌پۆسته‌كه‌یدا به‌رده‌وامه نیازی جێهێشنی ئه‌ركه‌كه‌ی نییه.