داوای بودجەی دیکە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەبوبەکر تەیب حەسەن، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری ڕایگەیاند، “بۆ ئەمساڵیش داوای بودجەی ترمان کردووە بۆ تەواوکردنی چەند قۆناغێکی دیکەی شەقامی 100 مەتری”.

ئەبوبەکر تەیب حەسەن ئاماژەی بەوەکرد، “گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەشێک لە کارەکانی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ڕاگرتووە و چاوەڕوان دەکرێت لەدوای ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە دەست بە کارەکان بکەینەوە”.

وتیشی: تا ئێستا %40ی کارەکانی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری جێبەجێکراوە و داوای بودجەی تریشمان کردووە بۆ تەواوکردنی چەند قۆناغێکی تری شەقامەکە.

شەقامی 100 مەتری سلێمانی لە ساڵی 2011ەوە دەست بە دیزاین و ئامادەکارییەکانی کراوە و لە ئێستاشدا %40ی پڕۆژەکە جێبەجێکراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا