دەست بە وەرگرتنی پارەی حەجی ئەمساڵ دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە سبەینێ وە دەست بە وەرگرتنی پارەی حەجی حاجیانی ھەرێم دەکرێت و ماوەی ھەفتەیەک بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھەماھەنگییەکی باش لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراقی ھەبووە، پارەی حاجیانی ئەمساڵ بە دینار عێراقی وەردەگیرێت لەسەر بنەمای 100 دۆلار بەرامبەر 132 ھەزار دینار.

راشیگەیاند، تێچووی حەجی حاجیانی ھەرێم، ھەمان تێچووی حاجیانی عێراقە کە بۆ گەشتی ئاسمانی شەش ملیۆن و 350 ھەزار دینار بۆ گەشتی وشکانی بە پاس پێنج ملیۆن و 300 ھەزار دینارە.

بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرە، نووسینگەکانی حەج و عومڕەی راسپاردوە، لە رۆژی یەکشەممە دەست بە وەرگرتنی پارەی حاجیان بکەن کە پڕۆسەکە ماوەی ھەفتەیەک بەردەوام دەبێت و لە 18 ى ئەم مانگە کۆتایی دێت، ھەر کەسێکیش لەو ماوەیەدا پارەی حەج نەدات مافی حەجکردنی نامێنتێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا