ئاسایشی شارەزوور باندێكی بازرگانی کردن بە شوێنەوار دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور سێ كەسی بە تۆمەتی بازرگانی كردن بە شوێنەوارە مێژووییەكان دەستگیركرد.

لە راگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وورد توانرا سێ كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە شوێنەوارە مێژووییەكانەوە لە بازگەی زەمەقی دەستگیر بكرێن، كە دووان لە تۆمەتبارەكان دانیشتووی شاری سلێمانی و تۆمەتباری سێیەمیان دانیشتووی شاری هەولێرە.

راشیگەیاند، تۆمەتبارەكان شەش پارچە شوێنەواری مێژووییان لە جۆی پەیكەر لەناو ئۆتۆمبێلێك حەشاردابوو و بەنیازبوون لە رێگەی پارێزگای هەڵەبجەوە رەوانەی كۆماری ئیسلامی ئێرانی بكەن.

ئەوەشهاتووە، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ هەر سێ تۆمەتبارەكە كراوەتەوە بە پێی مادەی 63 ی شوێنەوار و لێكۆڵینەوەی زیاتریش بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا