شەقامێکی 30 مەتری لە سلێمانی دروستدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، زیاتر لە 363 ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی شەقامێکی 30 مەتری لە سلێمانی خەرجکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی شارەوانی ئاماژەی بەوەکرد، “تیمەكانی شارەوانی لە شاری سلێمانی پرۆژەی دروستكردنی شەقامێكی 30 مەتری لە سنووری گەڕەكی كەڵەكن و هەواری شار جێبەجێ دەكەن”.

ئاشکراشی کرد، “وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بریاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 363 ملیۆن دینار بە مەبەستی تەواوكردنی پرۆژەكە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “شارەوانی بەگوێرەی پلانی 2022، شەقامی 30 مەتری لەنێوان گەڕەکی جیاکراوەی 119 و 124ی کەڵەکن و شەقامی سەرەکی هەواری شار جێبەجێ دەکات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا