بۆ بەرزنەبوونەوەی نرخ رێگە بە هاوردەكردنی ئاژەڵ دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمە ناوخۆییەكانی سەوزەو میوەو بەروبومە ئاژەڵی و پەلەوەریەكان لە پارێزگای سلێمانی گرنگی زیاتر بە بەروبومی ناوخۆیی دەدرێت و كارئاسانی زیاتر بۆ بەبازاركردنی بەرهەمی ناوخۆ دەكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەئامانجی گرنگیدانی زیاتر بە بەروبومی ناوخۆیی و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان بەرهەمی ناوخۆیی و هاوردەكراودا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری كردنی هاوسەنگی بەروبومی ئاژەڵی و سەوزەو میوە لە پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە.

جوتیار خالید قادر جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی رایگەیاند: زۆربەی ئەو بەروبومی سەوزە و میوەیەی كە كێڵگەكانی پارێزگای سلێمانیدا بەرهەم دەهێندرێت لەژێر چاودێری تەواوی تەندروسیتدایە و هەموو ڕێكارەكانی بە بازاركردن دەگرینەبەر بۆساغكردنەوەی بەرهەمی جوتیاران هەروەها بەوردی چاودێری عەلوەكان دەكەین بەمەبەستی بەرزنەبونەوەی نرخ.

جێگری بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی دەربارەی هاوردەكردنی بەروبومە ئاژەڵی و پەلەوەریەكان وتی:بۆ ساغكردنەوەی زیاتری بەرهەمەكانیان و پەرەدانی زیاتری ئەوكەرتە بەرهەمە قەدەغەكراوەكان بە قەدەغەكراوی دەمێننەوە، دەربارەی هاوردەكردنی ماسی لیژنەكە پێشنیاری كرد بۆ بەرزنەبونەوەی نرخ و پڕكردنەوەی پێداویستی بازاڕ بەپێی ڕێژەی پێداویستی بازاڕ لەژێر چاودێریدا ماسی هاوردە بكرێت، دەربارەی ئاژەڵی زیندوش كارئاسانی تەواو بۆ بازرگانەكان دەكرێت ئاژەڵ هاوردە بكەن تا نرخی گۆشت لەبازاڕدا بەرز نەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا