حكومەتی هەرێم بەئەلیكترۆنیكردنی ژمارەیەك فەرمانگەی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە فەرمانگەكانی دادنوس و فەرمانگەكانی تری هەرێم لە هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان 101 فەرمانگە بە ئەلیكترۆنی كراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، تا ئێستا لە 64 فەرمانگەی دادنووسی لە سەرانسەری هەرێم بەئەلیكترۆنی كراون.

هاوكات ئاماژە بەوەشدراوە، 37 فەرمانگە لە هەر سێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک، بەئەلیکترۆنی کراون بەجۆرێك 15 فەرمانگە لە پارێزگای هەولێر و 12 فەرمانگە لە پارێزگای سلێمانی و 9 فەرمانگە لە پارێزگای دهۆک و فەرمانگەیەکیش لە پارێزگای هەڵەبجە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا