پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە15ی تشرینی یەکەم، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەشاری هەولێر شۆفێرێک گیانی لەدەستدا.
فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 4:30 خولەکی بەیانی، لەسەر ڕێگای هەولێر-پیرمام، تاکسییەک کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە ژمارەیەک درەختی بلواری شەقامەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕووداوەکەدا، شۆفێری تاکسییەکە گیانی لەدەستدا، هەروەها زیانێکی ماددی زۆر بەر ئۆتۆمبێل و شوێنی ڕووداوەکەش کەوتووە.