پزیشکێک نهێنییەکی مەترسیدار لەبارەی نەشتەرگەریی بچووکردنەوەی گەدەوە دەخاتەڕوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پزیشکێک لەبارەی نەشتەرگەریی بچووککردنەوەی گەدە هۆشدارییەک دەدات بە هاوڵاتییان و دەڵێت، ئەو کەسانەی لەخوار تەمەنی 20 ساڵییەوە ئەو نەشتەرگەرییە ئەنجام دەدەن، ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییە دەروونییەکان زۆر زیاد دەکات.

رەهێڵ فەرهاد، پزیشکی دەرمانساز لە چاوپێکەوتنێکی پۆڵەتیک پرێسدا ئاشکرایکرد، “بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ساڵی 2020 ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لەخوار 20 ساڵە و نەشتەرگەری بچووککردنەوەی گەدەیان ئەنجام داوە، پاش 5 ساڵ لە نەشتەرگەرییەکە ئاستی پەنابردنە بەر بەکارهێنانی دەرمانی چارەسەری نەخۆشییە دەروونییەکان زۆر زیاد دەکات”.

ئەو پزیشکە دەرمانسازە دەشڵێت، کۆمەڵێک نیشانەی تر لەو کەسانەدا دەردەکەوێت لەوانە پەنابردنە بەر خواردنەوە کحولییەکان و ئالودەبوونیان بە مادە هۆشبەرەکان، هەروەها توێژینەوەکە ئەوەشی دەرخستووە کە رێژەی خۆکووژی لەناو ئەو کەسانەدا زۆر بەرزترە.

د. رەهێڵ فەرهاد وتیشی، “هیچ ئامارێک لەبەردەست نییە بۆ دیاریکردنی ژمارەی ئەو کەسانەی ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام دەدەن لە هەرێمی کوردستان، بەڵام خەڵکێکی زۆر ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام دەدات”.

ئەو پزیشکە رێنمایی دەدات کە قەڵەوی لە جیهاندا لە پۆلێنی نەخۆشییەکان دەستنیشانکراوە و نەخۆشییەکی باوە، چارەسەرکردنەکەشی بەهەمانشێوەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە و پەستانی خوێن و دەبێت کەسەکە لەژێر رێنمایی پزیشکی پسپۆر دەرمان وەربگرێت نەک لە ماوەیەکی کەمدا و ئەنجامێکی زۆر بەدەستبهێنێت”.
نەشتەرگەریی بچووککردنەوەی گەدە یەکێکە لە نەشتەرگەرییە باوەکان لەناو گەنجاندا کە بەجۆرێکە، دوای نەشتەرگەریەکە نەخۆشەکە وەک جاران خواردنی زۆری پێناخورێت و کێشی دادەبەزێت.بە هۆی بچووکردنەوەی گەدەوە، بە خواردنێکی کەم گەدە پڕدەبێت و نەخۆشەکە زوو هەست بە تێربوون دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا