دەستپێشخەرییەکی نوێ لە سەدرەوە بۆ سەرجەم کوتلە و هێزەکان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، بەمەبەستی ئەوەی عێراق بەبێ حکومەت نەمێنێتەوە و دۆخی ئەمنی و ئابووری و خەزمەتگوزاری زیاتر تێکنەچێت، من هەلی دانوستان دەدەمە سەرجەم کوتلەکان بەبێ جیاوازی بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی بەبێ کوتلەی سەدر.

لە تویتێکدا موقتەدا سەدر دەڵێت، “بەرەکی خودایە بۆ من، کە خۆم و ئەوانەی لەگەڵمن توانیومانە کوتلەی گەورەی براوەی پەرلەمان بین، بردنەوەیەک کە پێشتر لەوێنەی نەبووە، دواتریش بووینە کوتلە و هاوپەیمانی گەورەی شیعە”.

دەشڵێت، “بۆ ئەوەش کە یەکەم بووم لەوەی سەرکەوتن بەدەستبهێنم لە پێکهێنانی کوتلەی گەورەی نیشتمانی (ڕزگاری نیشتمان) و کاندیدکردنی سەرۆک وەزیرانێک کە لەلای هەمووان پەسەندە، دەستبەرداری ئەمەش نابم، سوپاس بۆ خودا”.

موقتەدا سەدر ئاماژە بەوەدەکات، “لە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانەوە تا 9ی مانگی شەوال، هەلی دانوستان دەداتە سەرجەم هێز و لایەنەکان بەبێ جیاوازی بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا