پۆڵه‌تیك پرێس:
ماجیده ته‌میمی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایده‌كات، هه‌ندێك له ناكۆكییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌رێم زانیاریی ورد له‌سه‌ر داهاته‌كانی نادات.
ماجیده ته‌میمی به میدیاكانی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی نه‌بوونی زانیاریی ورد له‌سه‌ر داهات، ناكۆكی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه و ڕێگره له‌گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت “هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان له‌باره‌ی مادده‌كانی (10) و (11)ی پڕۆژه‌یاسای بودجه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی كردووه”.
ماجیده ته‌میمی باسی له‌وه‌شكردووه، ڕاده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به به‌غدا به‌واتای ڕاده‌ستكردنی 56%ی به‌رهه‌می نه‌وته به حكومه‌تی ناوه‌ندی،، ئه‌وه‌ش به‌واتای ئه‌وه دێت پارێزگاكانی دیكه‌ش هه‌مان مامه‌ڵه بكه‌ن و هیچ داهاتێكی دیكه ڕاده‌ست نه‌كه‌ن.
شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیارییه‌كانیان له‌باره‌ی به‌رهه‌م و داهاتی نه‌وتی و نا نه‌وتی ڕاده‌ستی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كردووه، له‌ئێستاشدا چاوه‌ڕێن دوای وردبینیكردن و خوێندنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان، جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ی هه‌رێم كۆببنه‌وه.