حكومەت پرسی قاچاخچێتی لەدەروازە سنورییەكان تاوتوێ دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەیەكی ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتی سەرۆكی حكومەت كۆدەبنەوەو تاوتوێی پرسی قاچاخچێتی لە دەروازە سنورییەكان دەكەن.

لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بەكاروباری دەروازەكاندا دەكرێت، هاوكات بڕیار لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ژمارەیەك لە كۆمپانیاكانی پشكنین دەدرێت و ئەو كۆمپانیایانەشی دەمێننەوە دەبێت لەژێر چاودێریی حكومەتدا كار بكەن.

ماوەی چەند مانگێكە بەشێك لە پەرلەمانتاران زۆرترین قسەیان لەسەر دیارەی قاچاخچێتی كردووەو لە ماوەی رابردوشدا لیژنەی دارایی پەرلەمان سەردانی ئەو دەروازەیان كردو راپۆرتێكیان لە بارەیەوە ئامادەكردو رادەستی حكومەتیان كرد.

بەوتەی بەشێك لە پەرلەمانتاران رۆژانەو بە بەردەوامی لە زۆربەی خاڵە سنورییەكانی هەرێمەوە چەندین شمەك و كاڵا بەشێوەی نایاسایی و بێ تێپەڕبوونیان بە كوالێتی كۆنتڕۆڵدا دەهێنرێنە هەرێم ئەوەش زیانی بە هاوڵاتیان گەیاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا