بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی دۆلاری ساختە دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە23ی ئاب، پۆلیسی زاخۆ ڕایگەیاند، دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی دۆلاری ساختە دەستگیرکران.

پۆلیسی زاخۆ بڵاویکردەوە، نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی زاخۆ، دوو تۆمەتباریان بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی دۆلاری ساختە دەستگیرکرد و لەهەمان کاتدا دەستیان بەسەر 2600 دۆلاری ئەمریکدا گرت، کە بە تۆمەتباران بوو.

ئاماژەی بەوەکرد، تۆمەتباران (ر.ا.ا) تەمەن  37 ساڵ و تومەتبار (د.ص.ک) تەمەن 24 ساڵ، لەناو بازاڕی زاخۆ دەستگیرکراون.

ڕوونیکردەوە، بەبڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە تاوانەکەیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا