سەعدی پیرە ھاوخەمی بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیاندە کونسوڵخانەی گشتیی رووسیا لە ھەرێم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمەبەستی دەربڕینی ھاوخەمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ گەل و حکومەتی رووسیا، بەھۆی ئەو پەلامارە تیرۆرستیەی کە رۆژی 22-3-2024 لە کرۆکس سیتی ھۆڵ لە مۆسکۆ لەلایەن چەند چەکدارێکەوە ئەنجامدراو ژمارەیەکی زۆر ھاووڵاتیانی سڤیل بوونە قوربانی، دوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی یەکێتی سەردانی کونسوڵخانەی گشتیی رووسیای لە ھەرێمی کوردستان کرد و لە نزیکەوە ھاوخەمی و سەرەخۆشی بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرکردایەتی یەکێتی بە کونسوڵخانە و دیبلۆماتکارەکانی راگەیاند.

هاوکات سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند، بەتوندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆرستییە دەکەن و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەن، ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارانی پەلامارەکە دەخوازن.

وتیشی، خوازیارن لە رێگەی کونسوڵخانەی گشتیی رووسیاوە ھاوخەمییان بە تەواوی گەل و حکومەتی رووسیای فیدڕاڵ بگەیەنن، دواتر پەیامێکی نوسراویشی لە دەفتەری یادگارییەکان بەم بۆنەیەوە تۆمارکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا