پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت سبەینێ سێشەممە بۆ ماوەیەكی كاتی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لەبەردەركی سەرای سلیمانی بەربەستدەكرێت.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتییان و شۆفێران دەكاتەوە، بە مەبەستی سازدانی (فیستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی) لەبەردەركی سەرا، سبەینێ سێ شەممە لە سەعات دووی دوانیوەڕۆ تاكو سەعات 11:00 ی شەو هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە سەرای سلێمانی بەربەستدەكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، شەقامی پیرەمێرد تەنها بە ئاڕاستەی شەقامی گۆران (ئۆرزدی) كراوە دەبێت و شەقامی سابونكەرانیش لەبەردەركی سەرا دادەخرێت بە رووی شۆفێراندا.