وادەی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای بودجە دیاریكرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق، بە فەرمی وادەی خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای گشتیی بودجە دیاری كرد كە رۆژی چوارشەممەی داهاتووە.

بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، شەوی چوارشەممە 5ی نیسانی 2023 پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە، كارنامەكەش تەنیا لە یەك بڕگە پێكهاتووە، كە خوێندنەوەی یەكەمە بۆ پرۆژە یاسای گشتیی دارایی كۆماری عێراق بۆ ساڵانی دارایی (2023، 2024 و 2025).

رۆژی دووشەممە 3ی نیسان، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتیی 2023 كۆبووەوە.
پشكی هەرێمی كوردستان لە رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی عێراقدا بە 12.67٪ جێگیركراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا