چەند سەركردەیەكی گۆڕان دەستلەكاردەكێشنەوە

پۆڵەتیك پرێس:
چەند سەركردەیەكی بزووتنەوەی گۆڕان بەهۆی ناڕەزاییەكانیان لەبزووتنەوەكەیان بەم نزیكانە دەست لەكاردەكێشنەوە.

سەرچاوەیەكی بەرپرس‌و ئاگادار لەناو جڤاتی نیشتمانی بۆ “پۆڵەتیك پرێس” ئاشكرایكرد، ناڕەزاییەكانی ناو گۆڕان زیاتر بوون، بەو هۆیەشەوە بەم نزیكانە چەند سەركردەیەكی گۆڕان دەستلەكاركێشاوەنەوە لەبزووتنەوەكە رادەگەیەنن.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، كە دەستلەكاركێشانەوەی ئەو سەركردانەی بزووتنەوەی گۆڕان پەیوەندی بە ناڕازیبوونیان لەئەدای بزووتنەوەكەیان لەحكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە.

بەپێی سەرچاوەكە، ئەو كەسانەی لەناو بزووتنەوەی گۆڕان دەستلەكاردەكێشنەوە، چەند ئەندام پەرلەمانتارێكی بزووتنەوەكەن لەهەردوو فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان‌و عێراق.

پێشتر سەرجەم ئەندامانی بزووتنەوەی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق نامەیەكی ناڕەزاییان دایە، خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەكەیان داوایان كرد، گۆڕان لەحكومەتی هەرێم بكشێتەوە، بە پێچەوانەوە هەڵوێستی تریان دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا