بە دوو درۆن هێرشكرایە سەر كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمشەو لە ڕێگەی دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان (درۆن) ەوە هێرشكرایە سەر كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێرو گروپێكی عێراقیش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكان راگەیاند.

كەمێك بەرلە ئێستا لە ڕێگەی دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشكرایە سەر كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر كە نزیكە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە، بەڵام لەدەرەوەی فڕۆكەخانەكە خراونەتە خوارەوە.

گروپی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكە راگەیاندووە، تا ئێستا دەزگا ئەمنییەكانی هەولێرو كونسوڵخانەی ئەمریكا هیچ زانیارییەكیان لەبارەی هێرشەكەوە بڵاونەكردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا