پەرلەمان: ئەو خوێندکارانەی کە نمرەی 99%یان بەدەستهێناوە لە پزیشکی گشتی وەردەگیرێن

پۆڵەتیک پریس

لیژنە پەروەردە و خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەو خوێندکارانەی پۆلی 12ی ئامادەیی کە  نمرەی 99%یان بەدەستهێناوە لە پزیشکی گشتی وەردەگیرێن، بۆ ئەو مەبەستەشتائێستا 58 کورسی خوێندن چارەسەر کراون.

ئەمڕۆ هەینی لیژنە پەروەردە و خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیحکومەتی هەرێم کۆبونەوە و پرسی وەرنەگیرانی خوێندکارانی کۆنمرە بەرزەکانیان لەکۆلێژەکانی پزیشکی و چۆنیەتی چارەسەرکردنیکێشەکانیان تاوتوێ کردوە.

لەکۆبونەوەکەدا بڕیاردراوە ئەو خوێندکارانەی  کە  نمرەی 99% و زیاتریان بەدەستهێناوە، لەکۆلێژی پزیشکی گشتی گشتی وەربگیرێن.

ئەوەشهاتووە، بۆ ئەم مەبەستە ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕۆژی یەکشەممە 2021/11/1 کۆدەبێتەوەبەمەبەستی بڕیاردانی کۆتایی لەسەر ڕاسپاردەکانی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ چارەسەری ئەم پرسە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا