یەكەم حاڵەتی مردن بە كەڕووی رەش لە كەركوك تۆماركرا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەكی پزیشكی لە پارێزگای كەركوك رایگەیاند، ژنێك كە پێشتر تووشی نەخۆشی كەڕووی رەش بوو بوو گیانی لە دەستداوە.

ئەو سەرچاوەیە بە میدیاكانی راگەیاندووە، ئەو كەسە شەوی رابردو لە نەخۆشانەی شیفا كە تایبەتە بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

پێشتر لە چەند شارێكی عێراق ژمارەیەك حاڵەتی مردن بە كەڕووی ڕەش تۆماركران.

شارەزایانی پزیشكی لەبارەی ئەو نەخۆشییەوە باس لەوەدەكەن، نەخۆشییەكە نوێ نییە، بەڵام زیاتر بۆ ئەو كەسانە مەترسی هەیە كە نەخۆشی شەكرە، دڵ، شێرپەنجەیان هەیە، یاخود ئەو كەسانەی سیستمی بەرگری لەشیان لاوازە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا