مەسرور بارزانی: هاوخەمی خۆمان بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکە بە وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەنجامدا و هاوکاری هەرێمی کوردستانی بپ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی باکووری کوردستان و تورکیا دووپاتکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند، “لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز مەولود چاووشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان و هەرێمی کوردستانمان بۆ کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزەکە، بە وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیاند و هیوای چاکبوونەوەی خێرامان بۆ بریندارانی ئەو کارەساتە خواست”.

وتیشی، “هەروەها هەموو ئامادەییەکی هەرێمی کوردستانمان بۆ کاری فریاگوزاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان دەربڕی و لە بەرامبەریشدا وەزیری دەرەوەی تورکیا، سوپاسی کردین بۆ هاوخەمیی و هاوکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان .

بەرەبەیانی 6ی ئەم مانگە بومەلەرزەیەکی بەهێز باکووری کوردستان و تورکیای هەژاند، بەگوێرەی دوایین ئامارەکانیش تا ئێستا زیاد لە 22 هەزار کەس بریندارن و زیاد لە سێ هەزار و 500 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا