قوباد تاڵەبانی : گرنگە داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە باشی بەكاربهێندرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دووەمین رۆژی چالاكییەكانی حەوتەمین دیداری سلێمانی بە پانێڵی (سیاسەتی ئابووری و دینارو ئاڵنگارییەكانی گەشەسەندن) دەستیپێكرد كە تێیدا هەریەك لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم و عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق دوو بابەت پێشكەش دەكەن.

تەوەری یەكەمی پانێلەكە لەلایەن عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراقەوە پێشكەشكرا و رایگەیاند: گەشەسەندنی ئابووری عیراق بە ئاراستەیەكی دروستدا دەڕوات و دەمانەوێت كۆنترۆڵی بەهای دیناری بكەین.

وتیشی: رێگەگرتن لە بەقاچاغبردنی دۆلاری ئەمریكی ئەركێكی زۆر قورسە و كورتهێنانی زۆریش لە پرۆژەیاسای بودجەی 2023ی عیراق دا هەیە.

هەر لەپانێلەكەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم باسی لە كێشەی بودجە و سیاسەتی نەوت لە هەرێم كردو رایگەیاند: دەبێت گۆڕانكاری لە سیاسەتی نەوت و غازدا بكەین و لە ناوحكومەتی هەرێم دا بۆچون و تێروانینی جیاواز هەیە سەبارەت بە سیاسەتی نەوتی.

وتیشی: لامان گرنگ نییە نەوت چۆن دەفرۆشرێت و بە چ وڵاتێك دەفرۆشرێت، بەڵام گرنگە داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە باشی بەكاربهێندرێت و كاروپرۆژەی باشتر بەو بودجەیە پێشكەش بە خەڵك بكرێت و وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەش بدرێنەوە كە لەسەر كەیسی نەوتی هەرێم هەن.

هەروەك رایگەیاند: دەبێت چارەسەری كێشەكانی كەرتی نەوت بكەین و ناتوانرێت سیاسەتی نەوتی هەرێم بەو كێشانەوە كە هەیەتی بەردەوام بێت و هاوكاتیش كێشە سەرەكییەكانی نێوان هەرێم و بەغداش چارەسەر بكرێن.

قوباد تاڵەبانی، باسی لە بایەخی پرۆژە یاسای بودجە بۆ ستراتیژی دارایی كرد و وتی: چەندین گرفت و ئاڵنگاریی لەبەردەم پرۆژە یاسای بودجەدان و پێویستە چارەسەر بكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا